سەردێڕ:

سعودیە رەگەزنامە بە چەند توێژێک دەبەخشێت

PM:07:31:11/11/2021

11800 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی هەواڵی سعودیە بڵاویکردەوە، حکومەتی ئەو وڵاتە رەگەزنامە بە ئەو کەسانە دەبەخشێت کە توانایەکی بەرچاویان لەبوارەکانی شەریعە و پزیشکی و زانستی و رۆشنبیری و وەرزشی و تەکنیکی هەیە بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی گەشەپێدانی ئەو وڵاتە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاژانسی هەواڵی سعودیە بڵاویکردەوە، مەرسومێکی شاهانەی سعودیە رەگەزنامە بە چەند توێژێك دەبەخشێت بە ئامانجی بەرزکردنەوەی گەشەپێدانی مرۆیی لەو وڵاتەدا.

ئاماژەی بەوەشداوە، "ئەو مەرسومە لە چوارچێوەی دیدی سعودیە بۆ ساڵی ٢٠٣٠یە بە ئامانجی دروستکردنی ژینگەیەکی سەرنجراکێش و سودبینین لە توانا مرۆییەکان لە کەسە داهێنەرەکانی دەرەوەی ئەو وڵاتە."

ئەمە لەکاتێکدایە، ساڵی رابردوو، وەزارەتی گەشتوگوزاری سعودیە بڕیاریدا سندووقێکی گەشتیاریی بۆ پێشخستنی کەرتی گەشتوگوزار دابمەزرێنێت و سەرمایەی ئەو سندووقەش چوار ملیار دۆلار بێت.

لە هەمان هەنگاوەکاندا، حکومەتی ئەو وڵاتە بۆ پێشخستنی کەرتی گەشتیاریی سیستەمی پێدانی ڤیزای بۆ هاوڵاتیانی بیانی ئاسانکرد، کە وەک دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە دەڵێن، "لە ستراتیژی دیدی سعودیەدا ساڵی ٢٠٣٠ دانراوە بەوەی کە بەرێژەی ٪١٠ کەرتی گەشتیاری بەشداربێت لە دەستەبەرکردنی داهات بۆ ئەو وڵاتە."













گەلەری