باڵیۆزخانەی عێراق لە روسیا رایگەیاند، گەشتی ئاسمانی بۆ ئەو کۆچبەرانە تەرخانکراوە کە خوازیارن بەگەڕێنەوە بۆ وڵات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بالیۆزخانەی عێراق لە مۆسکۆی پایتەختی روسیا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، هەر کۆچبەرێک خوازیارە بە خواستی خۆی لە بیلاروسیاوە بگەڕێتەوە وڵات، ئەوا گەشتی ئاسمانییان بۆ ئامادە دەکرێت.
ئاماژەی
بەوەشداوە، هەر کۆچبەرێک خوازیارە بگرێتەوە ئەوا دەتوانێت لە رێگەی ئەپی واتسئەپی کونسوڵگەرییەوە
بە ژمارە "79652673377+" ناوی خۆی تۆمار بکات.
دەشڵێت،
دەشتوانن لە رێگەی ئەم ئیمەی کونسوڵخانەوە "Cons@iqemb.ru" ناوی خۆیان
تۆماربکەن بە مەبەستی رێکخستنی گەشتی ئاسمانی لە بیلاروسیاوە بۆ عێراق.
ئەمە
لەکاتێکدایە، ماوەی چەند مانگێکە هاوڵاتییان لە رێگەی بیلاروسیاوە بەرە و وڵاتانی
یەکێتی ئەوروپا کۆچدەکەن و لە ئێستادا ژمارەیەک کۆچبەری کورد لە سنورەکانی نێوان
بیلاروسیا و لیتوانیا وپۆڵەندا دۆخێکی سەخت دەگوزەرێنن.