سەردێڕ:

دینار و لیرە دابەزین و دۆلار بەرزبووەوە

AM:11:00:11/11/2021

7516 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا لە ھەرێمی کوردستان ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ٥٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، ئەمەش بەراورد بەکاتی داخستنی بازاڕ نرخەکەی ١٠٠ دینار بەرزبووەتەوە.


ھاوکات، ١٠٠ دۆلار بە ٩٤٠ لیرەی تورکی مامەڵەی پێوەکرا و بەمەش نرخەکەی بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ ٤٠ لیرە بەرزبووەتەوە.
ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٧١ ھەزار دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ٢٠١ ھەزار دینارە.
١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٧٢٠ ھەزار تمەنە.












گەلەری