سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. دیمەنی ژووری مانەوە سەرۆکی پێشووی جۆرجیا لە زیندان

AM:09:57:11/11/2021

10408 جار خوێندراوەتەوە

لەگرتەڤیدیۆییەکدا ژووری میخائیل ساکاشڤێڵی سەرۆکی پێشووی جۆرجیا دەردەکەوێت لە زینداندا کە پشێوییەکی زۆری تێدایە و ھەموو شتەکان پەرتەوازە بوون.


بەگوێرەی میدیاکان، ماوەی مانگێکە میخائیل ساکاشڤێڵی لەو ژوورەی زینداندایە و نەیتوانیوە بە ئاسانی شتەکانی بدۆزێتەوە کارەکانی خۆی بە باشی راپەڕێنێت بۆیە دواتر بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە.
گرتە ڤیدیۆییەکە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانی جۆرجیاوە بڵاوکرایەوە بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە سەرۆکی پێشووی جۆرجیا ھیچ بەرھەڵستییەکی نیشان نەداوە لە گواستنەوەکەیداوە و نەڕفێندراوە وەک ئەوەی کەسوکارەکەی باسیان لێوەکردووە.
وەک لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت ساکاشڤێڵی بە دوو کیسەوە رێدەکات، لە کەسێک ناچێت کە مانی گرتبێت لە خواردن و نانی نەخواردبێت وەک ئەوەی کەسوکارەکەی دەیانوت کە مانی لە خواردن گرتووە.
دەسەڵاتدارانی جۆرجیا باسیان لەوەشکردووە، کاتێک سەرۆکی پێشوو گەیشتووەتە نەخۆشخانە وەک کەسێک ھیستریای ھەبێت مامەڵەی کردووە و سوکایەتی بە کارمەندەکان کردووە و تەنانەت کەلوپەلی پزیشکیشی شکاندووە.
ئەمەش لەدوای ئەوە دێت، سەرۆکی پێشووی جۆرجیا تێوەگلابوو لە کوشتنی کارمەندیکی بانک و ھێرشکردنەسەر پەرلەمانتارێک، بەوھۆیەوە سەرەتا سزای سێ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا و دواتر سزاکەی بۆ شەش ساڵ زیندانی بەرزکرایەوە.
لەھەمان کاتدا تۆمەتبارە بە فەرمانکردن بە سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانی ساڵی ٢٠٠٧ و ئەنجامدانی توندوتیژی لەبەرامبەر یەکێک لە کەناڵەکانی راگەیاندنی وڵاتەکەی و بەفیڕۆدانی داھاتی گشتی وڵات.












گەلەری