سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێم بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

AM:09:33:11/11/2021

17872 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٨٥٤ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، یەک گرامیش بە ٥٩ دۆلار و ٦١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت. ئەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی یەک ئۆنسە زێڕ ٢٩ دۆلار و نرخی یەک گرام ٩٢ سەنت بەرزبووەتەوە.


ھاوکات، نرخی یەک کیلۆگرامیش بە ٥٩ ھەزار و ٦٢٠ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەمەش بەراورد بە دوێنێ یەک کیلۆگرام زێر ٩٤٥ دۆلار بەرزبووەتەوە.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی ھەرێمدا پێنج هەزار دینار بەرزبووەتەوە بەم جۆرەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٣١ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٨٤ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٣٧ ھەزار دینارە.

لەماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لە جیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی لە مامەڵەکانی کۆتایی ھەفتەدا.

 













گەلەری