سەردێڕ:

مەزڵوم عەبدی پشتیوانی رۆژئاوای کوردستانی بۆ عێراق لە شەڕی داعشدا دووپاتکردەوە

AM:08:24:11/11/2021

3004 جار خوێندراوەتەوە

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی ھێزەکانی ھەسەدە نامەیەکی بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق ناردووە و پشتیوانی رۆژئاوای کوردستانی بۆ گەلی عێراق دووپاتکردەوە بە تایبەتی لە شەڕی دژ بە داعشدا.


لەو بارەیەوە، فەرھاد شامی بەرپرسی راگەیاندنی ھەسەدە بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندووە، بەھۆی ھاوکاری بەردەوامی نێوان ھێزەکانیان و سوپای عێراق بە تایبەتی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان فەرماندەی ھەسەدە و سەرۆک وەزیرانی عێراق و لە ئەنجامی ئەو ھاوکاریانەی نێوانیان سنوری نێوان عێراق و سوریا پارێزراوە.
بەپێی ھەسەدە، لەچوارچێوەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی شەڕی دژی داعش، پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی عێراق و ھەسەدە بەھێزە بوون. بەرپرسەکەی ھەسەدەش دەلێت، "ئەوان زۆر دەسکەوتیان پێکەوە بەدەستھێناوە".
پەیامەکەی فەرماندەی ھێزەکانی ھەسەدە لەکاتێکدایە کە ئاڵۆزییەکان لە عێراق لە زیادبووندان و بەرەبەیانی ٧ی ئەم مانگەش بە فڕۆکەی بێفرۆکەوان ھێرشکرایە سەر ماڵی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق.













گەلەری