PM:04:47:10/11/2021
11228 جار خوێندراوەتەوە
پاش ئەوەی بەشێک لە میدیاکانی ئەوروپا ئەوەیان بڵاوکردەوە، کە یەکێتی ئەوروپا بەهۆی گواستنەوەی کۆچبەرە نایاساییەکان سزای هێڵی ئاسمانی تورکیا دەدات، ئەو هێڵە ئاسمانییە ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، هێڵی ئاسمانی تورکیا راگەیەنراوێکی لەبارەی گەشتەکانی بۆ بیلاروسیا بڵاوکردەوە و دەڵێت، "کۆمپانیاکەمان لێکدانەوەی بۆ هەموو لایەنەکانی سەلامەتی و پەیوەستبوون بە یاسا نێودەوڵەتییەکانی گەشت بۆ سەرانسەری جیهان دەکات و ئەو زانیاریانەی کە میدیا باسی دەکات لەگەڵ واقیعدا یەکناگرێتەوە."
میدیاکانی ئەوروپا
بڵاویانکردەوە، 'یەکێتی ئەوروپا بەهۆی گواستنەوەی کۆچبەرە نایاساییەکان سزا بەسەر
هێڵی ئاسمانی تورکیادا دەسەپێنێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە،
بەھۆی خراپی دۆخی گوزەرانی خێزانەکان و ناسەقامگیری سیاسی و ئەمنی و ئابوری و نەبوونی
ھەلی کار و خزمەتگوزاری پێویست و سەرەتایی وەک ئاو و کارەبا و رێگەوبان و لە وەرزی
زستاندا، سەرھەڵدانی قەیرانی سوتەمەنی، ژمارەیەکی زۆر لە خێزان و گەنجانی ھەرێم
روویان لە وڵاتی بیلاروسیا کردووە تا لەوێوە بەرەو وڵاتانی ئەوروپا بەڕێبکەون.