سەردێڕ:

ئیلۆن مەسک لە دوو رۆژدا ٥٠ ملیار دۆلار لەدەستدەدات

PM:01:19:10/11/2021

3636 جار خوێندراوەتەوە

ئیلۆن مەسک، گەورە بازرگانی ئەمریکی بەھۆی دابەزینی نرخی بەشە پشکەکانی کۆمپانیای تێسلا کە ماسک خاوەنداریەتی دەکات، لە ماوەی تەنھا دوو رۆژدا بڕی ٥٠ ملیار دۆلاری لەدەستداوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاژانسی بلومبێرگی ئەمریکی کە تایبەتە بە ھەواڵە ئابورییە جیھانییەکان رایگەیاند، نرخی پشکی کۆمپانیای تێسلای بەرھەمھێنەری ئۆتۆمبێلی کارەبایی رووی لە کەمبوونەوە کردووە، دوای ئەوەی مەسک لە رێگەی تویتەرەوە داوای بۆچوونی ھەوادارانی کردبوو سەبارەت بە فرۆشتنی بەشە پشکی خۆی لە کۆمپانیاکە کە دەکاتە رێژەی ١٠٪، لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکانی لەگەڵ دەزگای باجی ئەمریکیدا.
دوێنی سێشەممە، لەگەڵ داخستنی ئاڵوگۆڕی دراو لە بۆرسەی نیویۆرکدا پشکەکانی تێسلا بە رێژەی زیاتر لە ١٦٪ دابەزینیان بە خۆیانەوە بینی. 
ئاژانسەکە ئەوەشی خستەڕوو کە ئەم رووداوە کاریگەرییەکی نەرێنی بەجێھێشتووە لەسەر خەمڵاندنی سامانی ئیلیۆن ماسک، لە ماوەی تەنھا دوو رۆژدا، بە شێوەیەک زیاتر لە دوو ملیار دۆلاری لەدەستداوە لەو ماوە کەمەدا. 
ھەرچەندە ئاژانسەکە لە دوایین راپۆرتیدا بڕی سامانی مەسکی دیارینەکردووە، بەڵام دەریخستووە کە جیاوازی نێوان سامانی مەسک و سامانی جیف بێزوسی دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەمازۆن و کەسایەتی خاوەن پلەی دووەم لە لیستی دەوڵەمەندترینەکانی جیھاندا، بە بڕی ٨٣ ملیار دۆلار کەمبووەتەوە.












گەلەری