سەردێڕ:

بەراورد بە دیناری عێراقی؛ نرخی دۆلار و تمەن و لیرەش دابەزین

AM:11:01:10/11/2021

13176 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا لە ھەرێمی کوردستان ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ٣٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، ئەمەش بە بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ لە دوێنێدا نرخەکەی ٥٠ دینار دابەزیووە.


ھاوکات، بەھای لیرەی تورکی دابەزی و ١٠٠ دۆلار بە ٩٣٨ لیرە مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش بە جێگیری مایەوە.

لەلایەکی دیکەوە، نرخی تمەنی ئێرانی بەرامبەر بە ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە دوو ملیۆن و ٧٤٠ هەزار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ لە هەر ١٠٠ دۆلارێکدا هەشت هەزار تمەن دابەزیوە.

ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:

١٠٠ یۆرۆ بە ١٧١ ھەزار دینارە.

١٠٠ پاوەن بە ٢٠١ ھەزار دینارە.

١٠٠ دۆلار دوو ملیۆن و ٧٤٠ ھەزار تمەنە.













گەلەری