سەردێڕ:

فەرماندەیەکی باڵای سەربازی داعش دەستگیرکرا

AM:10:44:10/11/2021

4896 جار خوێندراوەتەوە

دەزگای ئەمنی نیشتیمانی عێراق رایگەیاند، راوێژکاری سەربازی گروپی چەکداری داعش لە ویلایەتی نەینەوو لەو پارێزگایە دەستگیر کرا.


ئەمڕۆ چوارشەممە، دەزگای ئەمنی نیشتیمانی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، بە پەشتبەستن بە زانیارییەکان لە رێگەی ھەوڵە ھەواڵگرییەکانەوە، مەفرەزەکانی دەزگای ئەمنی نیشتیمانی توانییان گەورە راوێژکاری سەربازی داعش لە ویلایەتی نەینەوا لەو پارێزگایە دەستگیربکەن.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو فەرماندە سەربازییەی داعش لە یەکێک لە وڵاتەکانی دراوسێوە ھاتووەتەناو عێراقەوە، بێ ئەوەی ناوی ئەو وڵاتە ئاشکرا بکات.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکە،  لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا لێدوانی لێوەرگیراوە و دانی بەوەداناوە سەرکردایەتی چەند چەکدارێکی کردووە و پلانی بۆچەندین کردە و چالاکی سەربازی داڕشتووە.
راگەیەنراوەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، راوێژکارە سەربازییەکەی داعش چەندین پۆستی سەربازی و ئیداری و دارایی گرتووەتەدەست. 
راگەیەنراوەکەی دەزگای ئەمنی نیشتیمانی باسی لەوەشکردووە، راوێژکارە سەربازییەکەی داعش دوا لێکۆڵینەوەکان رادەستی دادگا کراوە بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی یاسای لەبەرامبەریدا.












گەلەری