سەردێڕ:

نەوت ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی تۆمارکرد

AM:08:14:10/11/2021

5432 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٨٥ دۆلار و حەوت سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ سێشەممە نرخی نەوت دۆلارێک و ٧٤ سەنت بەرزبووەتەوە.


نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٨٤ دۆلار و ٢١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.
پێشتر، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەکردبوو، "نرخی ھەر بەرمیلێک نەوت بۆ ١٠٠ دۆلار بەرزدەبێتەوە، بەڵام بەردەوام نابێت."












گەلەری