سەردێڕ:

لە ئیسرائیلەوە بۆ ئێران؛ ئامادەکاریی بۆ هێرشکردن دەکەین

PM:11:56:09/11/2021

5832 جار خوێندراوەتەوە

سوپاسالاری ئیسرائیل رایگەیاند، لە ئێستادا کارەکانیان سه‌باره‌ت به‌ ئامادەکاری بۆ هێرشکردنە سەر وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران چڕکردووەتەوە.


بەگوێرەی گۆڤاری "Times of Israel"، ئافیف کۆخاڤی سوپاسالاری ئیسرائیل لە پەرلەمانی وڵاتەکەیدا رایگەیاندووە، "سوپا ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن دەکات بۆ روبەڕوبوونەوەی هەڕەشەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران لە رووی سەربازییەوە."

ئافیف کۆخاڤی ئاماژەی بە پەسەندکردنی بودجەی ساڵی داهاتوو کردووە و ئەوەی خستەڕوو، ئەو بەشەی لە بودجە بۆ سوپا دیاریکراوە، گونجاوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی ئێران.

باسی لەوەشکردووە، "کارەکانمان سه‌باره‌ت به‌ ئامادەکاری بۆ هێرشکردنە سەر وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران چڕکردووەتەوە."

هاوکات، بێنی گانتز وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاندووە، "ئیسرائیل رێگە نادات ئێران و جێگرەکانی گورز لە سەروەری سەربازی ئیسرائیل بدەن، حکومەت بۆ رێگریکردن لە هەر هەڕەشەیەک بە ملیاران دۆلار وەبەرهێنان دەکات."

لە ماوەی رابردوودا، چەند جارێکی دیکە ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ئێرانی کردووە، بە جۆرێک لە ٢١ی مانگی رابردوودا، وەزیری دارایی ئیسرائیل وتی، پێکدادانی نێوان وڵاتەکەی و ئێران "لە ئان و ساتدایە و زۆر دوور نییە."













گەلەری