PM:10:37:09/11/2021
3080 جار خوێندراوەتەوە
رێکخراوی تەندورستی جیھانی رایگەیاند، ٩٪ی دانیشتوانی عێراق ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە، دەشڵێت، دەبێت لایەنە پەیوەندیدارەکان ھەوڵی زیاتر بدەن بۆ ئەوەی زۆرترین کەس ڤاکسین وەربگرێت.
رێکخراوی تەندروستی جیھانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، تا ئێستا ٩٪ی دانیشتوانی عێراق ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە
عێراق ھەوڵی زیاتر بدەن بۆ ئەوەی زۆرترین کەس لە وڵاتدا، ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی
عێراق، ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا لە عێراق ژەمی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان
وەرگرتووە، گەیشتووەتە شەش ملیۆن و ٢٩٠ ھەزار و ٦٤٩ کەس.