پسپۆڕێکی بواری خواردن لە روسیا بەناوی ناتالیا کرۆگلۆڤا ئاشكرایکردووە، دەتوانرێت سیستمی بەرگری بەهێزبکرێت لەڕێگەی خواردنی تەماتەوە.
ئەو پسپۆڕە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ وێستگەی رادیۆی سپۆتنیك وتوویەتی، تەماتە کە رۆژانە لە زۆرینەی خواردنەکاندا بەکاردەهێندرێت تەنها تامی خواردن خۆشناکات بەڵکو وادەکات بەسوود و گرنگ بێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، تەماتە چەندین پێکهاتەی گرنگ و بەسوودی تێدایە بۆ تەندروستی، لەوانەش دژەئۆکسیدە بەسوودەکان، کە یارمەتیدەرە بۆ چالاککردنی خانە بەرگرییەکان.
هەروەها لیکۆبینی تێدایە کە دژەئۆکسیدێکی بەهێز و پێویستە بۆ مرۆڤ، چونکە جەستە لە هۆکارەکانی نەخۆشییەکان دەپارێزێت و بەدووریدەخات لە نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەکان و شێرپەنجە.
زۆرینەی دژەئۆکسیدە بەسوود و بەهێزەکانیش لەو تەماتانەدا هەیە کە لە ناوچە باشوورییەکان بەرهەم هاتوون و رەنگێکی تێر و بۆنێکی خۆشیان هەیە.
هەروەها تەماتە بەسوودە بۆ چاوەکان و پێست و قژ و نینۆکەکان، هەروەها ڤیتامینC و ریشاڵەکان و ڤیتامین Aتێدایە کە هەریەکەیان چەندین سوودی گرنگیان هەیە.