سەردێڕ:

ئێران قەبارەی ھەناردەکردنی خۆی بۆ عێراق ئاشکراکرد

PM:03:58:09/11/2021

3028 جار خوێندراوەتەوە

فەرمانگەی گومرگی ئێران رایگەیاند، قەبارەی کاڵای ھەناردەکراوی وڵاتەکەی بۆ عێراق و چین و تورکیا و چەند وڵاتێکی دیکەی لە ماوەی حەوت مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە ٧٥ ملیۆن تۆن بووە، بە بەھای زیاتر لە ٢٧ ملیار دۆلار.


روحوڵا لوتفی بەڕێوەبەری فەرمانگەی گومرگی ئێران رایگەیاند، لە ماوەی حەوت مانگی ئەمساڵدا، کە لە ٢١ی ئاداری ٢٠٢١ەوە دەستپێدەکات وڵاتەکەی بە قەبارەی ٩٩ ملیۆن تۆن و بە بەھای ٥٥ ملیار دۆلار کاڵای ھەناردەی وڵاتانی جیھان کردووە.
ئاماژەی بەوەشدا، ئێران بە بەھای ٢٧ ملیار و ٧٤ ملیۆن دۆلار و بڕی ٧٥ ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار تۆن کاڵای ھەناردەی چین و عێراق و تورکیا و ئیمارات و ئەفغانستان کردووە.
لەماوەی رابردوودا، چەندین جار ئێران قەبارەی کاڵای ھاوردەکراوی بۆ عێراق ئاشکرا کردووە، راشیگەیاندووە، کە لەناوچەکەدا و بەھۆی نزیکی سنوری نێوانیانەوە، عێراق بە پلەی یەکەم دێت بۆ ساغکردنەوەی کاڵاکانی و دابینکردنی پێداویستییەکانی عێراق.












گەلەری