سەردێڕ:

چەند چەکدارێکی نەناسراو ھێرشدەکەنە سەر چەند راوچییەک و کوژراو و بریندار ھەیە

PM:12:48:09/11/2021

4596 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی پارێزگای سەڵاحەدین رایگەیاند، چەکدارانی داعش ھێرشییان کردووەتە سەر چەند راوچییەکی ماسی لە دەریاچەی زەرگە لە گوندی زنجلی لە سنوری قەزای ئامرلی نزیک لە پارێزگاکە و دوو راوچییان کوشتووە و چەند راوچیەکی دیکەیان بریندارکردووە.


ئەمڕۆ سێشەممە، پۆلیسی پارێزگای سەڵاحەدین رایگەیاند، لەکاتێکدا چەند راوچییەک سەرقاڵی راوکردنی ماسی بوون لە دەریاچەی زەرگەی نزیک گوندی زنجلی لە سنوری قەزای ئامرلی نزیک لە پارێزگاکە ژمارەیەک چەکداری داعش ھێرشییان کردووەتە سەریان.
ئاماژەی بەوەشدا، لە ئەنجامی ھێرشەکە دوو راوچی کوژراون و کەوتوونەتە ناو دەریاچەکەوە و تا ئێستا کەسوکارەکانیان ناتوانن تەرمەکانیان دەربهێنەەوە.
پۆلیس ئەوەشی خستووەتەڕوو، ژمارەیەک راوچی دیکەش برینداربوون.
ئەمە لەکاتێکدایە، راوچییانی ماسی لە پارێزگای سەڵاحەدین و قەزای ئامرلی چەندین جار روبەڕووی ھێرشی چەکدارانی داعش بوونەوەتەوە، بەھۆی ئەوەی چەکدارانی ئەو گروپە لە دۆڵەکانی نزیک دەریاچەکانی پارێزگاکە خۆیان حەشاردەدەن.












گەلەری