سەردێڕ:

زێر بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

AM:09:41:09/11/2021

15864 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٨٢٤ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، یەک گرامیش بە ٥٨ دۆلار و ٦٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت. ئەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی یەک ئۆنسە زێر حەوت دۆلار و نرخی یەک گرامیش ٢٥ سەنت بەرزبوەتەوە.


ھاوکات، نرخی یەک کیلۆگرامیش بە ٥٨ ھەزار و ٦٧٢ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی ٢٥٠ دۆلار بەرزبووەتەوە.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی ھەرێمدا ھەزار دینار بەرزبووەوە و بەم جۆرەیە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٢٦ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٩ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٣٢ ھەزار دینارە.
لەماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لە جیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی لە مامەڵەکانی کۆتایی ھەفتەدا.













گەلەری