سەردێڕ:

زانیاری نوێ لەبارەی موچەی ٢٠٢٢ لە بودجەی گشتیدا

AM:08:16:09/11/2021

92540 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی پێشووی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، موچەی فەرمانبەران ھیچ مەترسییەکی لەسەر نییە و بەشێوازی ١/١٢ و ھاوشیوەی ئەمساڵ دابینکراوە لە ئەگەری پەسەند نەکردنی بوجەدا.


جەمال کۆچەر ئەندامی پێشووی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەی فەرمی سەباحی راگەیاند، موچە بەشێکە لە بوجەی خەرجی گشتی بەردەوام دەبێت و بە ھەمیشەیی دابیندەکرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، لەئەگەری پەسەند نەکردنی بوجەی ٢٠٢٢ لەلایەن پەرلەمانەوە، ئەوا کار بە یاسای بوجەی ساڵی پێشتر دەکرێت. 
لەبارەی جیاوازییەکانی بوجەی ٢٠٢١ و ٢٠٢٢ەوە جەمال کۆچەر ئەوەشی خستەڕوو، جیاوازییەکی گەور لە نێوانیاندا روونادات و ئەگەری ھەیە بوجەی ئەمساڵ لە مانگی ئادار یان نیساندا پەسەند بکرێت.
لەبارەی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراقیشەوە ئەو ئەندامەی پێشووی لیژنەی دارایی عێراق باسی لەوەشکرد، پێشبینیدەکرێت لەچەند مانگی داھاتوودا پەرلەمان کۆبێتەوە و حکومەتی نوێی عێراقی پێکبھێنرێت و دواتریش بوجە پەسەند بکرێت.













گەلەری