سەردێڕ:

بتکۆین نرخێکی پێوانەیی نوێی تۆمارکرد

PM:10:46:08/11/2021

2812 جار خوێندراوەتەوە

دراوی ئەلیتکرۆنی بتکۆین لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا نرخێکی نوێی پێوانەیی تۆمارکرد و یەک بتکۆین لە بازاڕەکانی جیهاندا بە زیاتر لە ٦٥ هەزار دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.


ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، دراوی ئەلیکترۆنی بتکۆین بە ٦٥ هەزار و ١٢١ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، بەمەش بە رێژەی ٣٪ بەهاکەی بەرزبووەتەوە.

هاوکات، دراوی ئەلیتکرۆنی ئیسر کەسەر، بەشێوەیەکی بەرچاو نرخەکەی بەرزبووەوە و نرخی یەک ئیسر گەیشتە چوار هەزار و ٧١١ دۆلار.

لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمەوە دراوی ئەلیکترۆنی ئیسر بە ریژەی ٥٧٪ قازانجی تۆمارکرد، لەکاتێکدا بتکۆین بە رێژەی ٥٠٪ نرخەکەی بەرزبووەوە.

دراوە ئەلیکترۆنییەکان بریتین لە ژمارە و نرخ و هێندی بەشە هەژمارێکی ئینتەرنێت کە دەتوانرێن لەگەڵ بەشە هەژمارێکی دیکەی هاوشێوەی خۆیان مامەڵە و ئاڵوگۆڕی نرخ و کڕین و فرۆشتنییان پێوەبکرێت.













گەلەری