سەردێڕ:

ئەنجامی سەرەتایی لێکۆڵینەوەکان.. لەسەر هەوڵی کوشتنی مستەفا کازمی

PM:05:29:08/11/2021

10628 جار خوێندراوەتەوە

لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان کە بۆ بەدواداچوونی هەوڵی کوشتنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجامدراون جۆری ئەو موشەکە و فڕۆکە و شێوازی بەکارهێنانییانی ئاشکراکردووە.


بەگوێرەی ماڵپەڕی روسیا تودەی، پسپۆڕانی بواری تەقینەوەکان لە وەزارەتی ناوخۆ و دەزگای هەواڵگری عێراق ئاشکرایانکردووە، ئەو موشەکانەی ئاراستەی شوێنی مانەوەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کراون و ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی لە هێرشەکەدا بەکارهێنراون، هەمان ئەو موشەک و فڕۆکانەن لە هێرشکردنە سەر بنەک سەربازییە ئەمریکییەکاندا بەکارهێنراون.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشداوە، فڕۆکەکان لە ناوچەی "کەریعات" لە باکوری بەغداوە رەوانەکراون.

یەکێک لە شارەزایانی لێکۆڵینەوەکە وتوویەتی، شیکارییەکان دەریدەخەن هێرشبەرەکان زانیوییانە ناتوانن مستەفا کازمی لە ماڵەکەی خۆیدا بکوژن، هەر بۆیە بە سێ درۆن هێرشەکەیان ئەنجامداوە.

باسی لەوەشکردووە، بە نیازبوون بە درۆنێک هێرشبکەنە سەر ماڵەکەی، دوای ئەوەی لە ماڵەکەی دێتە دەرەوە، بە دوو درۆەنەکەی دیکە بیکوژن، بەڵام پلانەکەیان سەرکەوتوو نەبووە.

ماڵپەڕی روسیا تودەی باسی لەوەشکردووە، ئەنجامی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان هیچ لایەنێکیان وەک بەرپرس و ئەنجامدەری هێرشەکە دەستنیشاننەکردووە.

درەنگانێکی شەوی شەممە، سەرۆک وەزیرانی عێراق روبەڕوی هەوڵێکی کوشتنی شکستخواردوو بووەوە کاتێک لە رێگەی سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشکرایە سەر ماڵەکەی لە ناوچەی سەوزی شاری بەغدا.

دوابەدوای هێرشەکە کازمی وتی، "موشەکە ترسنۆک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانە ترسنۆکەکان وڵات بونیادنانێن و دواڕۆژ بونیادنانێن."













گەلەری