سەردێڕ:

سبەی موچەی ئەم شوێنە دابەش دەکرێت

PM:12:53:08/11/2021

52576 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە وەزارەتی دارایی ھەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سبەینێ سێشەممە موچەی مانگی ١٠ی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی و کەمئەندامان دابەش دەکرێت.


ھاوکات، چاوگەکەش بە ئێن ئاڕتی راگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق ئەمڕۆ ٢٠٠ ملیار دینارەکە رەوانەی ھەرێم دەکات.
ئاماژەی بەوەشدا، لەکاتی گەیشتنی ٢٠٠ ملیار دینارەکە گۆڕانکاری بەسەر لیستی موچەدا دێت و ژمارەیەکی زیاتر لە وەزارەت و دەزگاکان موچە وەردەگرن بە مەبەستی خێراترکردن و زوو تەواکردنی دابەشکردنی موچە.
لە رۆژی ٢٥ی مانگی رابردوودا، دابەشکردنی موچە دەستیپێکرد ھەر چەند بڕیاربوو دابەشکردنی موچەی تەواوی وەزارەتەکان لە ماوەی ھەفتەیەدا تەواو بێت، بەڵام پرۆسەکە بە سستی بەڕێوەدەچێت و تا ئێستاش بەردەوامە.
لە ٢٥ی مانگی رابردوودا، وەزارەتی تەندروستی وەک یەکەم وەزارەت موچەی وەرگرت، دوابەدوای ئەوەش وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی پەروەردە موچەیان وەرگرت، بەڵام تا ئێستاش چەندین وەزارەت و شوێن موچەیان وەرنەگرتووە













گەلەری