ئەمڕۆ دوو شەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا لە ھەرێمی کوردستان ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ٤٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بەجێگیری ماوەتەوە.
ھاوکات، ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بە ٩٤٠ لیرەی تورکی مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ یەکشەممە بەھای دۆلار ٢٩ لیرە بەرزبووەوە.
لەبەرامبەردا نرخی تمەن
بەرامبەر دۆلار جارێکی دیکە دابەزیەوەو ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٧٣٥ ھەزار تمەنە، بەوەش
بەراورد بەدوێنێ ٣٠ هەزار تمەن لەهەر ١٠٠ دۆلارێکدا دابەزیوە.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠یۆرۆ بە ١٧١ ھەزار دینارە.
١٠٠پاوەن بە ٢٠١ ھەزار دینارە.
١٠٠ دۆلار بە دوو
ملیۆن و ٧٣٥ ھەزار تمەنە.
ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی
فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.