سەردێڕ:

وێنە.. بەفر کێوێکی سعودیەی سپی پۆشکرد

AM:08:22:08/11/2021

21052 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی چەند وێنەیەک کێوی دەکا کە دەکەوێتە خۆرئاوای سعودیە سپی پۆش بووە، ئەوە لەکاتێکدایە چەند درەختێکی سەوزی عەرعەر لەسەر رووی ئەو کێوەدا بوونی ھەیە.


رۆژی شەممە بارانێکی زۆر رووی لەو کێوەکردووە، دوای چەند کاتژمێرێك بارانبارین لەناکاو کەشی ئەو ناوچەیە گۆڕاوە و دواتر بەفر باریوە.

کێوی دەکا ٢١ کیلۆمەتر لە شاری تائیفەوە دوورە و دوو هەزار و ٩٠٠ مەتر لە ئاست رووی دەریاوە بەرزە، ئەو کێوە بەهۆی بەرزییەکەیەوە بۆ بیبینی مانگ و رۆژ لە نزیک جەژنەکاندا بەکاردەھێنرێت.

بارینی بەفر لەم وەرزەدا و بەتایبەت لەسعودیە بۆتە جێی سەرنجی میدیا عەرەبی و جیهانیەکان.













گەلەری