سەردێڕ:

نرخی نەوت بەرزبوویەوە

AM:08:08:08/11/2021

7320 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٨٣ دۆلار و ٦٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ یەکشەممە نرخی نەوت نزیکەی یەک دۆلار بۆ ھەر بەرمیلێک بەرزبۆتەوە.


نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٨٢ دۆلار و ٢٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەھان شێوەی برێنت نرخەکەی بەرزبۆتەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.
پێشتر، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەکردبوو، "نرخی ھەر بەرمیلێک نەوت بۆ ١٠٠ دۆلار بەرزدەبێتەوە، بەڵام بەردەوام نابێت."













گەلەری