سەردێڕ:

لەبارەی ھەوڵی کوشتنی سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری عێراقەوە روونکردنەوە دەدرێت

PM:10:11:07/11/2021

18000 جار خوێندراوەتەوە

پاش ئەوەی دەنگۆی ھەوڵێک بۆ کوشتنی سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری عێراق بڵابووەوە، ئەنجومەنەکە ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنجومەنی دادوەری عێراق راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنەکە دووچاری هیچ هەوڵێک بۆ کوشتنی نەبووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، "ئەو هەواڵەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە بڵاوکراوەتەوە دوورە لە راستییەوە."
هەر ئەمشەو پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، دەنگی تەقینەوەیەك لە دەوروبەری ناوچەی سەوزی بەغدای پایتەخت بیستراوە. 
درەنگانێکی شەوی رابردوو، سەرۆک وەزیرانی عێراق روبەڕوی هەوڵێکی کوشتنی شکستخواردوو بووەوە کاتێک لە رێگەی سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشکرایە سەر ماڵەکەی لە ناوچەی سەوزی شاری بەغدا.
دوابەدوای هێرشەکە کازمی وتی، "موشەکە ترسنۆک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانە ترسنۆکەکان وڵات بونیادنانێن و دواڕۆژ بونیادنانێن."







گەلەری