سەردێڕ:

هەوڵی کوشتنی کازمی؛ بۆچی چەند لایەنێک تۆمەتبار دەکرێن؟

PM:07:44:07/11/2021

8672 جار خوێندراوەتەوە

لە یەکەم دەرکەوتنیدا، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ پەنجەی تۆمەتی بۆ لایەنێکی سیاسی و سەربازی عێراقی درێژکرد لە هەوڵی کوشتنیاندا بێت.


ماڵپەڕی سکای نیوزی عەرەبی بڵاویکردەوە، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەیەکەم دەرکەوتنیدا دوای هەوڵدان بۆ کوشتنی رایگەیاند، "موشەکەکان و فڕۆکە بێفڕۆکەوانە ترسنۆکەکان نیشتیمانەکان و داهاتوویان دروست ناکەن."

ئاماژەی بەوەشدا، "ئەو لایەنەی لە پشت رووداوەکەوەیە لایەنێکی ناوخۆییە و دەرەکی نییە و یەکێکیش نییە لە گروپە تیرۆرستییەکانی وەک داعش و هاوشیوەکانی، بەڵکو لایەنێکە پرۆژەی سیاسی هەیە و هاوبەشە لە پۆرسەی سیاسی وڵاتدا."

ماڵپەڕی سکای نیوزی عەرەبی باسی لەوەشکردووە، کازمی لە وتارە کورتەکەیدا ئاماژەی بە هۆکار و پاڵنەرە راستەوخۆکانی پشت بە ئامانجگرتنی خودی کازمی کرد و دەستنیشانی کردن و وتی، "ئێمە کاردەکەین لە پێناو دروستکردنی نیشتیمانەکاندا لە رێگەی رێزگرتنی دەوڵەت و دامەزراوەکانی و دامەزراندنی داهاتوویەکی باشتر بۆ عێراقییەکان، هەربۆیە داوا لەهەموو لایەک دەکەم گفتوگۆی هێمنانە و دروستکار ئەنجامبدەن."

سکای نیوز ئاماژەی بەوەداوە، بە ئاشکرا کازمی ئاماژەی بەو هێزە سیاسییانە داوە کە پابەندی چوارچیوەی دەستور و رێساکانی یاسا بەرکارەکانی پرۆسەی هەڵبژاردن نابن و خۆیان وەک لایەنی سیاسی دەرخستووە وەک گروپە چەکدارییەکانی حەشدی شەعبی کە لە ئێرانەوە نزیکن و بە ئاشکرا ئەنجامی هەڵبکژاردنەکانییان رەتکردووەتەوە و فشار دەخەنە سەر حکومەت و هەڕەشەی نانەوەی پشێوی دەکەن ئەگەر لە راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان پاشگەزنەبنەوە و رێگەچارەیەکی نایاسایی بۆ نەدۆزنەوە.

ماڵپەڕی سکای نیوز باسی لەوەشکردووە، لەماوەی رابردوودا دەنگۆی مەترسی و هەڕەشە لەسەر ژیانی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاوبووەوە بەتایبەتی دوای ئەوەی پابەندبوونی خۆی بەجێبەجێکردنی بەشێکی زۆر لە بەڵینەکانی بە گەنجانی عێراقدا و سەرپەرشتی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق کرد و سەرجەمی هەڕەشەکانی گروپە چەکدارییەکانی رەتکردەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، درەنگانی شەوی رابردوو بە سێ فڕۆکەی بۆمبڕێژکراو بە ئامانجی کوشتنی مستەفا کازمی هێرشکرایە سەر ماڵەکەی، سەرەڕای ئەوەی خۆی رزگاری بوو بەڵام ژمارەیەک لەو کەسانەی لە ماڵەکەیدابوون برینداربوون.













گەلەری