PM:07:01:07/11/2021
8636 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی پەروەردەی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە کە کار بە سیستمی کۆرسات ناکەن و دەگەڕێنەوە بۆ سیستمی وەرزی، دەشڵێت، "لەم ساڵەوە بڕیارەکە جێبەجێدەکەن و سەرجەم پۆلە ناکۆتاکان دەگرێتەوە."
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی پەروەردەی عێراق راگەیەنراوێکی لەبارەی سیستمی خوێندنی وڵاتەوە بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە کە کار بە سیستمی کۆرسات ناکەن و دەگەڕێنەوە بۆ سیستمی وەرزی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ''دوای لێکۆڵینەوە و تاوتوێکردنی سیستمی
کۆرسات بۆ ساڵانی رابردوو لەلایەن بەرێوەبەرایەتییەکان و سەنتەری توێژینەوە، ئەو سیستمە
هەڵدەوەشێنرێتەوە."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، سیستمی کۆرسات نامێنێت و پشت بە سیستمی
وەرزی (تێکڕای ساڵانە) بۆ پۆلە ناکۆتاکان لەئەمساڵی خوێندنی ٢٠٢١-٢٠٢٢ دەبەستن.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەساڵی ٢٠١٤ـەوە وەزارەتی پەروەردەی عێراق
بڕیاریدا سیستەمی کۆرسات لە پۆلەکانی چوار و پێنجی ئامادەیی جێبەجێ بکات و بە چەند
قۆناغێکیش ئەو سیستمە لە سەرجەم قۆناغەکانی خوێندندا جێبەجێبکرێت.