سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. دیمەنی ماڵی مستەفا کازمی دوای هێرشەکە ببینە

PM:06:32:07/11/2021

23680 جار خوێندراوەتەوە

گرتەیەکى ڤیدیۆیی دیمەنی ماڵى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق بڵاوکرایەوە، کە لە درەنگانێکی شەوی رابردوودا هێرشکرایە سەری.


کاتژمێر ٢ی شەوی رابردوو لە هێرشێکدا هەوڵی کوشتنی مستەفا کازمی درا، شانەی ئەمنی عێراق رایگەیاند، بە فڕۆکەی بۆمبڕێژکراو شوێنی مانەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکان لە ناوچەی سەوزی بەغدای پایتەخت کرایە ئامانج.

دوابەدوای هێرشەکە، مستەفا کازمی لە تویتەر بڵاویکردەوە، "من باشم سوپاس بۆ خوا لەناو گەلەکەمدام و داوای ئارامی لە هەمووان دەکەم بۆ عێراق."

تا ئێستا ھیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی ھێرشەکە رانەگەیاندووە.














گەلەری