سەردێڕ:

ھادی عامری: داواکارین ئەو کەسانەی هەوڵی کوشتنی کازمییاندا سزا بدرێن

PM:05:47:07/11/2021

2960 جار خوێندراوەتەوە

ھادی عامری رایگەیاند، بە ئامانجکردنی ماڵی مستەفا کازمی بە توندی ئیدانە دەکات.


ھادی عامری سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح پەیامێکی لەبارەی بە ئامانجکردنی ماڵی مستەفا کازمی بڵاوکردەوە کە تیایدا ھاتووە، "بە ئامانجکردنی ماڵی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە توندی ئیدانە دەکەین."

ئاماژەی بەوەشکردووە، "داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین لێکۆڵینەوە لەبارەی ھێرشەکەوە بکەن و راستیەکانیش بخەنەڕوو بۆ ئەوەی ئەنجامدەرانی ھێرشەکەش ھەر کەسانێکبن دەستگیر بکرێن و سزاش بدرێن".

ھادی عامری، ھۆشداری داوە لەوەی کە لایەنی سێیەم لە پشت ئەنجامدانی ھێرشەکەوە بێت لە پێناو تێکەڵکردنی پەڕاوەکان و خوڵقەندنی دووبەرەکی.

درەنگانێکی شەوی رابردوو، سەرۆک وەزیرانی عێراق روبەڕوی هەوڵێکی کوشتنی شکستخواردوو بووەوە کاتێک لە رێگەی سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشکرایە سەر ماڵەکەی لە ناوچەی سەوزی شاری بەغدا.

تا ئێستا ھیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی ھێرشەکە رانەگەیاندووە.













گەلەری