سەردێڕ:

تەقینەوەیەک لە ناوچەی سەوزی بەغدا روویدا

PM:03:42:07/11/2021

10848 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێکی ئەمنی عێراقی بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، تەقینەوەیەک لە ناوچەی سەوز لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق روویدا، کە بریتی بوو لەو موشەکەی شەوی رابردوو لە هێرشکردنە سەرماڵی سەرۆک وەزیرانی عێراق نەتەقیبوونەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، چاوگێکی ئەمنی عێراقی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە کاتژمێر ٣ی پاش نیوەڕۆدا تەقینەوەیەک لە ناوچەی سەوزی شاری بەغدا روویدا و لە ئێستادا دۆخەکە کۆنتڕۆڵکراوە.
ئاماژەی بەوەشدا، تەقینەوەکە بریتی بووە لە یەکێک لەو موشەکانەی لە کاتی هێرشەکەی سەر ماڵی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کەوتبووەخوارەوە و لە سەربانەکە بووە و نەتەقیبووەوە.

درەنگانێکی شەوی رابردوو، سەرۆک وەزیرانی عێراق روبەڕوی هەوڵێکی کوشتنی شکستخواردوو بووەوە کاتێک لە رێگەی سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشکرایە سەر ماڵەکەی لە ناوچەی سەوزی شاری بەغدا.

دوابەدوای هێرشەکە کازمی وتی، "موشەکە ترسنۆک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانە ترسنۆکەکان وڵات بونیادنانێن و دواڕۆژ بونیادنانێن."













گەلەری