میدیاکان بڵاویانکردەوە، زانایان پێشکەوتنیان لە پەرەپێدانی ڤاکسین دژی زۆرینەی جۆرەکانی شێرپەنجە بەدیکردووە.
ماڵپەڕی مێدیکاڵ ئێکسپرێس بڵاویکردەوە، زانایان چەند جۆرێکی ڤاکسینیان بۆ چەندین جۆری جیاوازی شێرپەنجە ئامادەکردووە و دوای تاقیکردنەوەی لەسەر مشک پەرەپێدانەکە پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینیوە.
پێشتر زانایان ڤاکسینێکیان دژی ڤایرۆسی "پاپیلۆما ڤایرۆس"
پەرەپێدا کە دەبێتە هۆی دروستبوونی گرێی شێرپەنجەیی لەملی منداڵاندا، دەرکەوت کە
کاریگەرییەکی بەرچاوی هەیە و توانیویەتی بە رێژەی ٩٠٪ توشبوون بەو جۆرەی شێرپەنجە
کەمبکاتەوە.
ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشداوە، بۆ ئەوەی ڤاکسینی تر دژی جۆرەکانی
تری شێرپەنجە پەرەپێبدەن پێویستی بە هەوڵی زۆر هەیە و دەیانەوێت لە رێگەی بەهێزکردنی
خانەکانی بەرگرییەوە خانە شێرپەنجەییەکان لەناوبەرێت و بەدوایاندا بگەڕێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، پلانی داهاتوو ئەوەیە خانە شێرپەنجەییەکانی
نەخۆشەکان وەرگرن و دژە تەنەکانیان بەکاربهێنن بۆ پەرەپێدانی ڤاکسینێک.
شێرپەنجە نەخۆشیەکە کە بەھۆیەوە ساڵانە ژمارەیەک لە خەڵکی
گیان لەدەستدەدەن لەسەرتاسەری جیھاندا، ھاوکات، نزیکەی ١٠٠ جۆری جیاوازی شێرپەنجە
هەیە.