سەردێڕ:

ناتۆ پەیامێکی لەبارەی هەوڵی کوشتنی مستەفا کازمییەوە بڵاوکردەوە

PM:02:53:07/11/2021

3764 جار خوێندراوەتەوە

سکرتێری گشتی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی "ناتۆ" رایگەیاند، بە توندی سەرکۆنەی هێرشی سەر ماڵی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات.


ئەمڕۆ یەکشەممە، جێنس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی "ناتۆ" لەبارەی هێرشکردنە سەر ماڵی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تویتەری خۆی پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "بەتوندی سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر ماڵی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەم."

ئاماژەی بەوەشداوە، ناتۆ پشتیوانی لە دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق دەکات لە دژایەتی کردنی "تیرۆردا."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، پابەندبوونی خۆیان بۆ سەربەخۆیی و سەروەری عێراق دووپاتدەکەنەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دەرەنگانێکی شەوی رابردوو بە سێ فڕۆکەی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر شوێنی مانەوەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و لە ئەنجامدا چەند کەسێک برینداربوون و دواتر کازمی رایگەیاند، "سەلامەتم."













گەلەری