سەردێڕ:

ئەمریکا: ژمارەیەک دیپلۆماتکارمان بە دەست نەخۆشییەکی دەگمەنەوە دەناڵێنن

PM:01:00:07/11/2021

3072 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، دیپلۆماتکارەکانیان لە چەند وڵاتێکی ئاسیا و ئەوروپا بەدەست نەخۆشیەکی دەگمەنەوە دەناڵێنن، کە پێی دەوترێت سەندرۆمی هاڤانا و نیشانەکانی بریتین لە سەرگێژخواردن و زرنگانەوەی گوێ.


ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا ئاماژەی بەوەشداوە، هەوڵی تەواو دەدەن بۆ چارەسەرکردن و زاڵبوون بەسەر ئەو نەخۆشیەدا کە لەماوەی رابردوودا دوو دیپلۆماتکاری گەورەی وڵاتەکەی توشیبوون بەبێ ناوهێنانی ئەو دوو دیپلۆماتکارە.

سەندرۆمی هاڤانا؛ بۆ یەکەمین جار لە شاری هاڤانای پایەتەختی کوبا توشی بەشێک لە دیپلۆماتکارە کەنەدییەکان بوو و کاریگەری مەترسیداری لەسەر هەستی بیستن و توانای مێشک دروستدەکات.













گەلەری