سەردێڕ:

گۆڕانکارییەکانی نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیھان و ھەرێمدا

AM:09:27:07/11/2021

13132 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و٨١٧ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، یەک گرامیش بە ٥٨ دۆلار و ٤٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.


ھاوکات، نرخی یەک کیلۆگرامیش بە ٥٨ ھەزار و ٤٤٣ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەمەش بەراورد بە دوێنێ بە جێگیری ماوەتەوە.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی ھەرێمدا بەم جۆرەیە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٢١ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٤ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٢٧ ھەزار دینارە.
لەماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لە جیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی لە مامەڵەکانی کۆتایی ھەفتەدا.













گەلەری