سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بەرزیدایە

AM:08:37:07/11/2021

6560 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٨٢ دۆلار و ٧٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ شەممە نرخی نەوت بە جێگیری ماوەتەوە.


نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٨١ دۆلار و ٢٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بە جێگیری ماوەتەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.
پێشتر، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەکردبوو، "نرخی ھەر بەرمیلێک نەوت بۆ ١٠٠ دۆلار بەرزدەبێتەوە، بەڵام بەردەوام نابێت."












گەلەری