سەردێڕ:

لەم ناوچەیە جوڵە بە هێزە ئەمنییەکان کرا

PM:07:52:22/07/2021

67308 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزێکی ئاسایش و پۆلیس بە دەوروبەری زێی بچوک و بە درێژای سنوری قەزای پشدەر بڵاوەیانپێکرا بۆ رێگریکردن لە خەڵک تا هیچ پاشماوەی ئاژەڵی قوربانی لەزێی بچوک پاک نەکەن و سەرنەبڕن.


ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامانج لە جوڵەکردن بەو هێزە وێڕای پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان و بەرقەرارکردنی ئەمن و ئاسایش بۆ ئەوەیە ئاوێکی پاک و تەندروست بگاتە دەست دانیشتوانی شاری قەڵادزێ کە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی دانیشتوانی شارەکە لە زێی بچوک دابین دەکرێت.

پۆلیسی راپەڕین ئەوەشی خستووەتەڕوو، وێڕای چاودێریکردنی وردی ئاوەکە بە درێژایی رۆژانەی جەژن هێز بە جلی سەربازی و مەدەنی لە زێی بچوک بەدی دەکرێن و هەرکەسێکیش سەرپێچی بکات رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.













گەلەری