سەردێڕ:

بۆ یەکەمجار.. ئاژەڵێکی دیکە توشی کۆرۆنا بوو

PM:09:30:06/11/2021

8216 جار خوێندراوەتەوە

بۆ یەکەمجار حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نێو باخچەی ئاژەڵانی شاری دێنڤەر لە ویلایەتی کۆلۆرادۆ لە ئەمریکا لەنێو کەمتیارەکاندا تۆمار کرا.


گروپی تاقیگەکانی خزمەتگوزاری ڤێتێرنەری نیشتمانی ئەمریکا رایگەیاند، لە چەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەکی زۆر لە شێرەکانی باخچەی ئاژەڵانی دێنڤەر نەخۆشبوون، بەوھۆیەوە نموونە لە ئاژەڵەکانی باخچەکە وەرگیراوە و لێیان کۆڵدراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی پشکنینەکانیشدا دەرکەوتووە دوو کەمتیار، ١١ شێر و دوو پڵنگ توشی کۆرۆنا بوون، هاوکات، جەخت لەوەشکراوەتە کە یەکەمین جارە کەمیتار توشی کۆرۆنا ببێت، بەڵام لە پێشتردا چەند شێر و پڵنگێک توشی کۆرۆنا بوون.

بەڕێوەبەرایەتی باخچەی ئاژەڵانی دێنڤەر لەبارەی رەوشی تەندروستی کەمتیارەکانەوە رایگەیاندووە، کە نگۆزی تەمەن ٢٢ ساڵ و کیبۆی تەمەن ٢٣ ساڵ بە سوکی نەخۆشییەکەیان گرتووە و تێیان پەڕاندووە.

باخچەی ئاژەڵانی شاری دێنڤەر لە ویلایەتی کۆلۆرادۆ لە ئەمریکا، سێ ھەزار ئاژەڵ لەخۆدەگرێت کە لە ٤٥٠ جۆری جیاوازن.













گەلەری