بەرپرسانی هیندستان رایانگەیاند، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەیەکی کۆرۆنا لە شاری ئەحمەد ناگار ١١ نەخۆش گیانیان لەدەستدا و حەوتی تریش برینداربوون.
وەزارەتی تەندروستی لە هەرێمی ماهاراشترا لە هیندستان رایگەیاند، ئاگرەکە لەناو بەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانەکە کەوتووەتەوە و دوو نەخۆش کە سوتاون دۆخیان ناجێگیرە.
باسی لەوەشکردووە، دەسەڵاتدارانی ئەو هەرێمە دەستیان بە
لێکۆڵینەوە کردووە بۆ ئاشکراکردنی سەرەداوی رووداوەکە.
هاوکات، ماڵپەڕی تایمس ئۆف ئیندیا بڵاویکردەوە، وەزارەتی
ناوخۆی هیندستان پێیوایە هۆکاری سەرەکی ئاگرکەوتنەوەکە کەموکوڕی ئیدارەدانی کارەبایە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە مانگی ئایاری رابردوودا، بەهۆی کەوتنەوەی
ئاگر لە نەخۆشخانەیەکی رۆژئاوای هیندستان ١٨ کەس گیانیان لەدەستدا.