بەهۆی دروستبوونی قەرەباڵغی لە فیستیڤاڵێکدا لە ئەمریکا هەشت کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٣٠٠ کەسیش برینداربوون.
پۆلیسی شاری هیوستنی ئەمریکا رایگەیاند، لە ئەنجامی دروستبوونی قەرەباڵغی لە فیستیڤاڵێکی میوزیک لە شاری هیوستنی ویلایەتی تەکساس هەشت کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٣٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، رووداوەکە کاتێک روویداوە کە جەماوەرەکە
دەستیان کردوە بە رۆیشتن بەرەو ستەیجەکە ئەوەش بووەتە هۆی دروستبوونی قەرەباڵغیەکی
زۆر و لە ئەنجامدا چەندین کەس کەوتوون و بوراونەتەوە.
لە فیستیڤاڵەکەدا کە لە پارکی ئێن ئاڕ جی نزیکەی ٥٠ هەزار
کەس ئامادەبوو، بڕیاربوو بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام بێت بەڵام بەهۆی ئەو رووداوەوە
راگیراوە.