بەگوێرەی میدیاکان، بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی عێراق بڕیاریداوە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان لە سێشەممەی داهاتوودا تۆمار بکەن و پڕۆسەکەش بۆ ماوەی دوو مانگ بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ شەممە، حەیدەر کەریم بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی عێراق رایگەیاند، کە بڕیاڕیانداوە ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە بێ ژمارە و بێسەرەتایین تۆماربکرێن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمارکردنەکە ئەو ئۆتۆمبێلانە دەگرێتەوە
کە هیچ پێشینەیەکیان لەلای هاتوچۆ نییە.
باسی لەوەشکردووە، لە رۆژی سێشەممەی داهاتووە و بۆ ماوەی
دوو مانگ تۆمارکردنەکە دەستپیدەکات.
حەیدەر کەریم راشیگەیاندووە، ئەو ئۆتۆمبێلانەشی کە دەستیان
بەسەرداگیرا دەتوانن تۆماربکرێن و ئازاد دەکرێن.