سەردێڕ:

هێرشکرایە سەر ماڵی کاندیدێکی سەربەخۆی دەرچوو

PM:03:43:06/11/2021

7476 جار خوێندراوەتەوە

لە پارێزگای دیوانیە بە نارنجۆکی دەستی هێرشکرایە سەر ماڵی کاندیدێکی سەربەخۆی دەرچووی پەرلەمانی عێراق.


ئەمڕۆ شەممە، لە پارێزگای دیوانییە بە نارنجۆکی دەستی هێرشکرایە سەر ماڵی نازم شبلی کاندیدی سەربەخۆی دەرچوی پەرلەمانی عێراق.

بەگوێرەی میدیا ناوخۆییەکانی عێراق هێرشبەرەکە نەناسراوبووە و توانیویەتی هەڵبێت.

ئاماژەیان بەوەشداوە، لە ئەنجامی رووداوەکە ئۆتۆمبێلەکەیی و کەمێک لە ماڵەکەی زیانیان بەرکەوتووە، بەڵام هیچ زیانێکی مرۆیی لێنەکەوتووەتەوە.

نازم شبلی یەکێکە لە کاندیدە سەربەخۆکانى پارێزگای دیوانییە و لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا لە ١٠ی تشرینی یەکەم توانیویەتی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.













گەلەری