PM:02:37:06/11/2021
2412 جار خوێندراوەتەوە
شارەوانی فریتاونی پایتەختی سیرالیۆن رایگەیاند، لە ئەنجامی پێکدادانی بارهەڵگرێکی سوتەمەنی لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی دیکەدا، بارهەڵگرەکە تەقیوەتە و دەیان کەس گیانیانلەدەستداوە و برینداربوون.
ئەمرۆ شەممە، ئیفۆن ئاکی سویر سەرۆکی شارەوانی فریتاونی پایتەختی سیرالیۆن لە فەیسبووکی خۆیەوە رایگەیاند، چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی و وێنە بڵاوکراونةتەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و دەنگۆی ئەوەش هەیە زیاتر لە ١٠٠ کەس بەهۆی رووداوەکەوە گیانیان لەدەستدابێت.
ئاماژەی بەوەشدا، بەشێک لەو کەسانەی بۆ کۆکردنەوەی سوتەمەنییەکە
هاتبوونە شوێنی رووداوەکە گیانیانلەدەستداوە و برینداربوون.
سەرۆکایەتی شارەوانی فریتاون راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
و تیایدا هاتووە، لە ئەنجامی پێکدادانی بارهەڵگرێکی سوتەمەنی و ئۆتۆمبێلێک ژمارەیەک
هاوڵاتی گیانیانلەدەستداوە و برینداربوون، بەڵام تا ئێستا نازانرێت ژمارەی قوربانییەکان
بە دروستی چەند کەسن.