بانکی جی پی مۆرگان پێشبینیدەکات لە داهاتوودا نرخی بتکۆین بۆ ١٤٦ هەزار دۆلار بەرزبێتەوە و تا ماوەیەکی زۆر بەردەوام دەبێت.
بانکی جی پی مۆرگانی ئەمەریکی لە نوێترین راپۆرتیدا پێشبینی خۆی لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی بتکۆین بۆ ١٤٦ هەزار دۆلار ئاشکرا کرد.
بەگوێرەی راپۆرتەکەی بانکی جی بی مۆرگان،
لە داهاتوودا نرخی بتکۆین بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
و تا ماوەیەکی زۆریش بەردەوام دەبێت.
لە بەرامبەر ئەو بانکە ئەمەریکییە هۆشداریدا
لە گۆڕانکارییەکانی نرخی دراوە ئەلیکترۆنییەکان بەگشتی و بتکۆین بە تایبەتی و
ئاماژەی بەوەدا، گۆڕانی بەهای دراوەکان چاوەڕواننەکراوون لە زۆربەی کاتەکاندا هەربۆیە
دەکرێت لە ساتێکدا بەهای بتکۆین دابەزێت.
لەبارەی جێگیربوونی نرخی بتکۆینەوە، ماڵپەڕی Santimentی تایبەت بە ئاڵوگۆڕی دراوەکان لە نوێترین راپۆرتیدا
ئاشکرای کرد، لە هەفتەی رابردوودا بەهای بتکۆین جۆرێک جێگیری بەخۆیەوە بینیوە.
لەلایەن خۆیەوە بانکی وەبەرهێنانی نێودەوڵەتی
بەهای یەک بتکۆینی بە ٣٥ هەزار دۆلار دەستنیشان کرد، سەرەڕای ئەوەی بتکۆین و دراوە
ئەلیکترۆنییەکانی دیکە توانیان لەمساڵدا پێش وۆڵ ستریت بکەونەوە و چەندین بانکی جیهانی
دەستیان بە مامەڵەکانیان لەگەڵ بتکۆیندا کرد.
JPMorgan Chase- جی پی مۆرگان چەیس بانکێکی ئەمەریکییە بۆ خزمەتگوزاری
دارایی و بانکییەکان و گەورەترین بانکە لەو وڵاتەدا. سەرچاوەی یەکەمی پارەدارکردنی
خزمەتگوزارییە داراییەکانی ئەمەریکایە و سەرمایەکەی بریتییە لە دوو ترلیۆن و ٥١٥
ملیار دۆلار.