سەردێڕ:

سێ منداڵ دەکەونە حەوزێکی ماسییەوە و یەکێکیان دەخنکێت

AM:11:35:06/11/2021

3808 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێکی ئەمنی رایگەیاند، لە گوندی ئوم کەرامی لە پارێزگای دیالە سێ منداڵ کەوتوونەتە ناو حەوزێکی بەخێوکردنی ماسییەوە و یەکێکیان خنکاوە.


ئەمڕۆ شەممە، چاوگێکی ئەمنی پارێزگای دیالە بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، سێ منداڵ لە باشوری ناحیەی عوزێم کەوتوونەتە ناو حەوزێکی بەخێوکردنی ماسییەوە و یەکێک لەمنداڵەکان خنکاوە.

ئاماژەی بەوەشدا، دوو منداڵی دیکەیان رزگارکردوون، بەڵام دۆخی تەندروستییان جێگیر نییە.

چاوگە ئەمنییەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، تەمەنی سێ منداڵەکە لە نێوان دوو ساڵ بۆ سێ ساڵیدان و دەسەڵاتدارانی ئەمنی دەستیان بە لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە کردووە.













گەلەری