ئەمڕۆ شەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا لە ھەرێمی کوردستان ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی ١٥٠ دینار بەرزبووەتەوە.
ھاوکات، ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بە ٩٠٠ لیرەی تورکی مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ هەینى بەھای دۆلار ٦٧ لیرە دابەزیوە.
هەروەها، ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٧٠٥ هەزار
تمەن مامەڵەی پێوەکرا و بەمەش بەرامبەر بە دوێنێ بەهای دۆلار ١٠ هەزار تمەن بەرزبووەتەوە.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم
شێوەیەیە:
١٠٠یۆرۆ بە ١٧١ ھەزار دینارە.
١٠٠پاوەن بە ٢٠١ ھەزار دینارە.
ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە
بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ
١٤٥ ھەزار دینار.