ئەمڕۆ شەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و٨١٧ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، یەک گرامیش بە ٥٧ دۆلار و ٧٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت. بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی یەک ئۆنسە ٢٢ دۆلار و نرخی یەک گرام ٧٢ سەنت بەرزبووەتەوە.
ھاوکات، نرخی یەک کیلۆگرامیش بە ٥٨ ھەزار و ٤٤٣ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەمەش بەراورد بە دوێنێ ٧٣٣ دۆلار بەرزبووەتەوە.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی ھەرێمدا هەزار دینار
بەرزبووەتەوە و بەم جۆرەیە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٢١ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٤ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٢٧ ھەزار دینارە.
لەماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لە جیھاندا
ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا.
ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪
دابەزی لە مامەڵەکانی کۆتایی ھەفتەدا.