سەردێڕ:

سبەینێ مووچەى ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

AM:09:34:06/11/2021

201800 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەدابەشکردنى مووچەى فەرمانبەران بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەدا سبەینێ یەکشەممە مووچەى چەند شوێنێک دابەش دەکرێت.


چاوگێک لە وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند "سبەى یەکشەممە (٧ی تشرینی دووەمى ٢٠٢١) مووچەی، ئەنجوومەنی ئاسایش، خانەنشتنی پێشمەرگە و دەزگای ئاسایشی گشتی دابەش دەکرێت".

لە رۆژى ٢٥ى تشرینى یەکەمى ٢٠٢١ەوە لەلایەن وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان دابەشکردنى مووچەى مانگى تشرینى یەکەم دەستیپێکرد و وەزارەتى تەندروستى وەک یەکەم وەزارەت مووچەى وەرگرت.

دوابەدواى ئەوەش وەزارەتى وەزارەتى پێشمەرگە و وەزارەتى پەروەردە مووچەیان وەرگرت و تا ئێستاش زۆرێک لە وەزارەتەکان مووچەیان وەرنەگرتووە.

ئەمە لەکاتێکدایە، دەستپێکردنی دابەشکردنی مووچە لەلایەن حکومەتی ھەرێمەوە ھاوکات بوو لەگەڵ رەزامەندی حکومەتی عێراق لەسەر ناردنی ٢٠٠ ملیارەکەی بەغدا بۆ ھەرێمی کوردستان.













گەلەری