PM:11:20:05/11/2021
11520 جار خوێندراوەتەوە
پۆلیسی سویسرا رایگەیاند، بەهۆی زۆری شەپۆلی کۆچبەرانەوە پێدەچێت ئازادی گەشتکردن لە نێوان وڵاتانی ئەوروپادا نەمێنێت.
بەهۆی ئەو شەپۆلە زۆرەی کۆچبەران کە لە هەردوو وڵاتی بیلاروسیا و تورکیاوە رووی لە وڵاتانی ئەوروپا کردووە، هەریەک لە وەزارەتی دادی سویسرا و پۆلیسی ئەو وڵاتە رایانگەیاند، پێویستە رێکاری توند و نوێ بگیرێتەبەر.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەی چەند مانگێکە شەپۆلێکی کۆچبەران بە تایبەت لە وڵاتی
بیلاروسیاوە رووی لە وڵاتانی ئەوروپا کردووە و بە سەدان کۆچبەر لە سنورەکانی پۆڵندا
و لیتوانیا و بیلاروسیا گیریانخواردووە و بەهۆی شەپۆلی سەرماوە لە دۆخێکی خراپدان.