وەزیری دەوڵەتی فەڕەنسا بۆ کاروباری یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاندووە، ئهگهر بهریتانیا كێشهی ماسیگرانی فهڕهنسا چارهسهر نهكات، فهڕهنسا بیر له تۆڵهسهندنهوه دهكاتهوه."
کلیمێن بوون وەزیری دەوڵەتی فەڕەنسا بۆ کاروباری یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاندووە، ئەگەر کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ بەریتانیا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ماسیگیرانی وڵاتەکەی ھیچ ئەنجامێکی نەبوو، ئەوا کار بەو رێوشوێنانە دەکەن کە پلانیان بۆ داناون وەک تۆڵەسەندنەوە.
کلیمێن بوون بە تەلەڤزیۆنی LCI رايگەیاندووە، لە ئەنجامی گوشاری بەریتانیادا
نیوەی ماسیگرانی فەڕەنسا لە سنوری کارگێڕی دوورگەی جێرسی بەلەمی بچووکی ماسیگرییان
وەرگرتووە و ھێشتاش بەریتانیا بەلەمی بچووکی ماسیگری بە ٢٠٠ ماسیگری فەڕەنسا نەداوە.
وتیشی، "بەریتانیا داوای لە ماسیگرانی فەڕەنسا
کردووە بەڵگە پێشکەش بکەن لەبارەی کارکردنی بەلەمەکانیان لە رابردوودا، بەڵام بەھۆی
ئەوەی نەتواندراوە ئامێری پێویست لەو بەلەمانەدا بەکار بھێندرێت، چالاکییەکانی ئەو
بەلەمانە بەر لە ٢٠١٥ لە سنورە ئاوییەکانی بەریتانیادا تۆمار نەکراون".
باسی لەوەشکردووە، لەگەڵ بەریتانیا نەیانتوانیووە کێشەکە
چارەسەر بکەن و ئەگەر بەریتانیا ئەو کێشەیە چارەسەر نەکات، بیر لە تۆڵەسەندنەوە دەکەنەوە.
لەبارەی رێوشوێنەکانیشەوە دەڵێت، "کارەبای دوورگەی
جێرسی بەریتانیا سەر بە فەڕەنسایە، زیادکردنی کرێی کارەبا یەکێکە لەو رێوشوێنانە."