وەزارەتی تەندروستی عێراق ژمارەی بریندارانی خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی بەغدای راگەیاند و دەڵێت، ١٢٥ کەس لە هاوڵاتیان و هێزە ئەمنییەکان برینداربوون.
لە راگەیاندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، ١٢٥ کەس لە خۆپیشاندانەکاندا برینداربوون، کە زۆرینەیان لە هێزە ئەمنییەکانن و ٢٧ کەسیان لە خەڵکی مەدەنییە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان تۆمار
نەکراوە و هیچ بریندارێکیش بەهۆی فیشەکەوە نەبووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە بەشێکی بریندارەکان برینەکەیان
سوکە و وەزارەتەکەش سەرجەم بەشەکانی خۆی ئاگادارکردووەتەوە، کە سەرجەم
خزمەتگوزارییەکی تەندروستی پێویست پێشکەش بکەن.
ئەمڕۆ لایەنگرانی نوری مالیکی و ھادی عامری لەبەردەم دەروازەکانی
ناوچەی سەوز خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و دواتریش خۆپیشاندانەکان گرژی تێکەوت.